لە كەركوك 15تیرورست كوژران و 63گوندیش پاككرانەوە

ئەمنی
  • 6-07-2018, 00:00
  • +A -A

    كەركوك – ا ه ع پۆلیسی فیدڕاڵی، ئەمڕۆ هەینی، كوژرانی 15 تیرورست و پاككردنەوەی 63گوندی لە ڕۆژئاوای كەركوك لەچوارچێوەیی ئۆپەراسێۆنی تۆڵەی شەهیدان ڕاگەیاند. پۆلیسی فیدڕاڵی لە ئۆپەراسێونێكدا 7 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان پوچەڵكردەوە و كارگەیەكی دروستكردنی بۆمبی چێندراو لەناوبرا و 15 گومانلێكراویش دەستگیركران. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە هێزەكانیان ئۆپەراسێۆنێكی سەربازیان دەست پێكردووە بۆ كێوروماڵكردنی گوند ودوڵ و ناوچەكانی پارێزگای كەركوك و ڕوژئاوای ئەو پارێزگایە تا دەگاتە هێڵی ئۆپەراسێونەكانی پارێزگای سەڵاحەدین وچیای مكحول و حەمرین.