سەعد مەعد: هەواڵگری ناوخۆ هەڵهاتویەكی تیرۆریست لەزیندانی بادۆش دەستگیردەكاتەوە

ئەمنی
  • 28-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند هێزەكانیان تیرۆریستێكی هەڵهاتووی زیندانی بادۆشیان دەستگیركردوەتەوە. وتیشی "مەفرەزەیەكی پۆلیسی هەواڵگری كە لە چوارچێوە ئاژانسی هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن توانیویانە تیرۆریستێك كە بە پێی مادەی 4 ی تیرۆر داواكراو بووە، دەستگیربكەنەوە كە پێشتر لە زیندانی بادۆش هەڵهاتوە و سزای زیندانی هەتا هەتایی هەبووە".