كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان میسر و فەلەستین بۆ تاوتوێكردنی دۆخی قودس بەرێوەدەچێت

  • 11-12-2017, 00:00
  • +A -A

    رۆژی دوو شەممە كۆبوونەوەی دۆستانەی نێوان عەبدول فەتاح سیسی سەرۆكی میسر و هاوتا فەلەستینیەكەی مەحمود عەباس بۆ تاوتوێكردنی بریارەكەی ئەمریكا سەبارەت بە داننان بە قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل بەرێوەدەچێت. لەوبارەیەوە بەسام رازی وتەبێژی سەرۆكایەتی میسر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند سیسی بانگهێشتی مەحمود عەباسی كردوە بۆ كۆبوونەوەی لوتكە تا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی تایبەت بە ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل بكەن، لەگەڵ چۆنێتی هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ قەیرانی مرۆیی و پاراستنی مافی گەلی فەلەستین و پیرۆزییە نیشتمانییەكانی و مافی رەوایان لە پێكهێنانی دەوڵەتێكی سەربەخۆ كە پایتەختی قودس بێت.