ژنانی توركیا لەكۆیی 600كورسی پەرلەمان 130كورسییان بەدەست خستووە

جیهانی
  • 26-06-2018, 00:00
  • +A -A

    ئەستەنبوڵا - فراس سەعدون ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەكانی توركیا دەریخستووە ژنان لە كۆیی 600كورسی پەرلەمان 130كورسیان بەدەست هێناوە. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ئەلعراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: ئەنجامە بەرایەكانی هەڵبژاردنەكانی توركیا 52 ژن لە پارتی داد و گەشەپێدان كە چاوەڕوان دەكرێت 295 كورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت هەروەها 19ژن لەپارتی گەلی كۆماری لەسەر كورسی پەرلەمانی ئەووڵاتە دادەنیشن كەگەورەترین پارتی ئوپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە كە تائیستا كۆیی كورسیەكانی 146 كورسییە. بەربژارەكانی حزبی گلانی دیموكراتیش كە نوێنەرایەتی كورد دەكەن ژنان 25كورسیان بەدەست هێناوە بەگشتیش بەپێیی ئەنجامە بەرایەكان 67كورسییان بەدەست هێناوە. ئەنجامەكانیش دەریانخستووە كە پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی كە لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان هاوپەیمانی پێكهێناوە 49كورسی پەرلەمانی بەدەست هێناوە كە 5یان ژنن 3ژنیش لە پارتی باش ئیی بەسەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆیی پێشو مێراڵ ئاكشنیر دەچنە پەرلەمانەوە.