پرۆسەی هەلبژاردنەكانی توركیا كۆتایی هات و سندوقەكانی دەنگدان داخران

جیهانی
  • 24-06-2018, 00:00
  • +A -A

    ئەستەنبوڵا – فراس سەعدون پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی توركیاكە هەڵبژاردنی پێشوەخت بوو كۆتایی هات و سندوقەكانی دنگدان كاتژمێر 5بەكاتی ئەو وڵاتە بەڕووی دەنگدەراندا داخران.. كە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بۆ سەرك كومار و پەرلەمان ئەمڕۆ كاتژمێر 8 روویان لە بنكەكانی دەنگدان كرد. هەڵبژاردنەكان لەچوارچێوەیی ڕێكاری ئەمنی توند بەڕێوەچوون و تێیدا 500هەزار پولیسی ئەو وڵاتە بەشداریان تێدا كرد 6 كەسیش بۆ پۆستی سەرك كۆمار كێبڕكێیان دەكرد و بەهەزاران كاندیدیش لە كۆیی 8پارت بۆ بڕدنەوەی600كورسی پەرلەمان كێبڕكێیان دەكرد. ئەم هەڵبژاردنە گرنگێكی مێژوویی هەیە و دوایی ئەوە دێت كە لەو وڵاتە ڕاپرسی دەربارەی چاكسازی دستورو گۆڕینی حكومڕانی لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی كە ڕێگە بە سەرۆك كوماری هەڵبژێردراو دەدات چاكسازی بكات و دەستكراوەی دەكات لە پێكهێنانی حكومەتدا.