لە بەغداد دوو باندی دزیكردن و 53 كەسی مەست دەستگیركران

  • 23-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: دوو باندی دزیكردنیان لە دوكان و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان و 53 كەسی مەستیان دەستگیر كردووە. فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" هێزە ئەمنیەكان توانیویانە دوو باندی دزی لە دوكان و شوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتیان دەستگیربكەن كە یەكێكیان لەناوچەی حەی جامیعە دەستگیركراون و لە چوار ژن پێكهاتوون، ئەوەی دیكەشیان لەناوچەی حوڕەیە دەستگیركرون و لە دوو كەس پێكهاتوون". لەلایەكی ترەوە "هێزە ئەمنیەكان لەبازگەی سقوری خۆرئاوای بەغداد دوو كەسی تیریان بە پێی مادەی 4ی دەستگیركرد، لەناوچەی ئەبو نەواس-یش 53 كەسی مەستیان دەستگیردرووە و رادەستی بنكەی پۆلیس كراون بۆ تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان".