ئەوروپا بیر لەداڵدەدانی پەنابەران دەكاتەوە بێ ئەوەی ژیانێكی باشتریان پێببەخشێت

جیهانی
  • 13-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەدواداچوون – ا ه ع سباستیان كورتس راوێژكاری نەمسا رایگەیاند وڵاتەكەی لەگەڵ چەند وڵاتێكی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا لێكۆڵینەوە دەكەن لەسەر بنیاتنانی سەنتەری پێشوازی لە كۆچبەران بەمەبەستی پاراستن و داڵدەدانیان بەڵام بەبێ ئەوەی ژیانێكی باشتریان پێببەخشرێت. لە وەڵامی پرسیارێكی تۆڕی (ئۆ ئاڕ ئێف) یش سەبارەت بەو پرۆژەیە، راوێژكار نەمسا تەئكیدیكردەوە هەوڵەكان بەردەوامە بۆ بنیاتنانی ئەو سەنتەرانە لەدەوەی وڵاتانی ئەوروپا بەجۆرێك بتوانین كۆچبەران داڵدە بدەن و بیانپارێزن بەڵام بێ ئەوەی ژیانێكی باشتری پێشكەش بكرێت. وتیشی لەگەڵ چەند وڵاتێكی تردا بە نهێنی كار لەسەر ئەو پرۆژەیە دەكەن بۆ ئەوەی ئەگەر سەركەوتنی زیاتربێت لەنێوان ئەو وڵاتانەش كە دەكرێت ئەو سەنتەرانەی تێدا بنیاتبنرێت، رۆژنامەكانی نەمسا ناوی وڵاتی ئەلبانیایان بڵاوكردوەتەوە.