هێزە ئەمنیەكان پاشماوەی چەك و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعش لە خۆرهەڵاتی رومادی لەناودەبەن

ئەمنی
  • 9-06-2018, 00:00
  • +A -A

    ئەنبار – ا ه ع وەزارەتی بەرگری، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: دەستی بەسەر برێك تەقەمەنی و بۆمبی چێندراوی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشی لەقەزای كەرەم 53 كیلۆمەتر لەخۆرهەڵاتی رومادی گرتووە. وەزارەتی بەرگری لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" مەفەرەزەیەكی ئەندازیاری سەربە فیرقەی پیادەی 14، لە ناوچەی بوسودە و مەعاملی قەزای كەرەم و لەنزیك پردی فەرمانبەرانی هەمان ناوچە، دەستی بەسەر بڕێكی زۆری بۆمب و تەقەمەنیدا گرتووە. وتیشی ئەو هێزە تەقەمەنیەكانی گواستوەتەوە و دواتر سەرجەمیانی بە بێ كەوتنەوەی هیچ زیانێك تەقاندوەتەوە.