وەزارەتی ناوخۆ: تیرۆریستێكی ترسناك لە سەڵاحەدین دەستگیركرا

ئەمنی
  • 3-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند مەفرەزەكانی سەر بە هەواڵَگری پۆلیسی فیدڕاڵی توانیویانە تیرۆریستێكی سەر بە داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر بكەن. سەعد مەعن تیرۆریستەكەی بە ترسناك ناوبرد بەو پێیەی بەرپرسی حەشارگە بووە و پێشوازی لە تیرۆریستان كردوە و دەڵدەی داون. وتیشی هەموو رێوشوێنە یاساییەكان دەرحەق بەو تیرۆریستە گیراوەتەبەر.