تیمێكی كۆشكی سپی بە نیازە سەردانی سەنگافورە بكات بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ كۆبونەوەی لوتكەی نێوان ترەمپ و كیم

جیهانی
  • 26-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەدواداچوون – ا ه ع وتەبێژی كۆشكی سپی، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: تیمێكی كۆشكی سپی بە نیازە سەردانی سەنگافورە بكات بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ كۆبونەوەی لوتكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور. ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری وتەبێژی كۆشكی سپییەوە بڵاویكردەوە لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا تیمێكی كۆشكی سپی سەردانی سەنگافورە دەكات بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ كۆبونەوەی لوتكەی نێوان هەر دوو سەرۆكی ئەمریكا و كۆریای باكور. پێشتر ترەمب كۆبونەوەی لوتكەی لەگەڵ كیم هەڵوەشاندبۆوە كە بریاربوو رۆژی 12ی حوزەیران بەرێوەبچێت بەهۆی لێدوانەكانی سەرۆكی كۆریای باكور، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەیی خۆی نیشاندابوو لە كاتێكی تردا لەگەڵی كۆبێتەوە.