دیمەشق ناوی ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆكردن لەسەر دەستور رادەستی باڵیۆزانی روسیا و ئێران دەكات

  • 26-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەدواداچوون – ا ه ع وەزارەتی دەرەوەی سوریا ناوی ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆكردن لەسەر دەستور كە لەلایەن حكومەتی دیمەشقەوە پشتیوانی دەكرێت رادەستی باڵیۆزانی روسیا و ئێران كرد. لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی سوریا "سانا" لە زاری سەرچاوەیەكی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوە، ئەمرۆ شەممە، بڵاویكردەوە وەزارەوتی دەرەوەی سوریا لیستی ناوی ئەندامانی گفتوگۆگردن لەسەر دەستوری ئێستا كە لەلایەن دیمەشقەوە پشتیوانی دەكرێت رادەستی هەر یەك لە باڵیۆزی روسیا و ئێران لە دیمەشق كردووە. پشتریش لە 17 ئایار لە میانی سەردانێكی بەشار ئەسەد بۆ روسیا و كۆبونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا رایگەیاندبوو وڵاتەكەی لە نزیكترین كاتدا لیستی ناوی ئەندامانی گفتوگۆكردن لەسەر دەستور رادەستی نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات ئەوەش بە پێی رێكەوتنی كۆنگرەی وتوێژی نیشتمانی كەلە ستوشی بریاری لەسەر درابوو.