هێزە ئەمنیەكانی بەغداد رفێنەرێكی منداڵان دەستگیر دەكەن

  • 23-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند: لە مەدینە سەدری شاری بەغداد رفێنەرێكی منداڵانیان دەستگیر كردووە. فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" هێزە ئەمنیەكانی فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد بەپێشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری توانیویانە ژنێك دەستگیر بكەن كە كاری رفاندنی منداڵان بووە، تەئكیدیش دەكەنەوە منداڵێكی تەمەن 10 ساڵانیان رزگار كردووە كە پێشتر هەر لەبەغداد رفێنرابوو". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە "ئەو منداڵە رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە و ئەو تۆمەتبارەكەش رەوانەی دەزگا تایبەت مەندەكان كراوە".