هێزە ئەمنیەكان لە دیالە ناوچەیەكی بەرفراوان لە مین و بۆمبی چێندراو پاكدەكەنەوە

ئەمنی
  • 19-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع هێزە ئەمنیەكان پاككردنەوەی ناوچەیەكی بەرفراوانی لە مین و بۆمبی چێندراو لە پارێزگای دیالە راگەیاند. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسول وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" هێزە ئەمنیەكانی سەر بە پرۆسەكانی دیالە توانیویەتی ناوچەیەك بە روبەری 4000 مەتر دووجا لەچەندین جۆری مین و تەقەمەنی پاكبكاتەوە". وتیشی " هەر ئەو هێزە ناچەیەكی تر كە روبەرەكەی 2500 مەتر دوجایە لە 24 مین و چەندین جۆری تەقەمەنی تر پاككردەوە و لەگوندەی ئەلبوبەكریش 12 گوللە هاوەنی 155 ملیمی تەقاندەوە". وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی راشیگەیاند: "لە ناوچەیەكی كشتوكاڵی لە نزیك گوندی ئەحمەد تاهر كە سەر بە قەزای خانەقینە ترمی تیرۆریستێك دۆزرایەوە".