ئاسایشی نیشتیمانی دەستگرتن بەسەر 20 تۆن دەرمانی بێ بەرایی لەبەغداد ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 18-06-2024, 12:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ڕایگەیاند کە دەستیگرتووە بەسەر 20 تۆن دەرمان کە سەرچاوەی هێنانیان نادیارە و 9 هەزار پاکەتی دەرمانیشی گلداوەتەوە.
    ئاسایشی نیشتیمانی عێڕاقی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکانی ئاسایشی ئابووری لەدەزگاکە بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی چاودێری توانیان دەستبگرن بەسەر کۆگەیەکی ساختە کە 20 تۆن دەرمانی تیادا بووە کە ئێکسپایەرببوون.
    هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە 9367 پاکەتی دەرمانیش دەستیبسەرداگیرا کە سەرچاوەکەیان نادیاربوو و لەکۆگەیەکی ناوچەی حوتین دانرابوون، ڕوونیشی کردەوە کە ڕێکاری یاسایی بۆ ئەو سەرپێچیانە وەرگیراو تۆمەتبارەکانیش ڕەوانەی لایەنی دادوەری کران ودەرمانەکانیش دەستیان بەسەرداگیرا.