سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: وڵاتانی عەرەبی و بیانی کۆششەکانی عێڕاق لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەرزدەنرخێنن

ناوخۆ
  • 18-06-2024, 10:24
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆکی دەستەی دەستپاکی حەیدەر حەنون جەختیلەوەکردەوەکە پشتیوانیەکی حکومی و دادوەری فراوان هەیە بۆ دەستەکەی ، وتیشی کە عێڕاق لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و بیانیەوە دەستخۆشیەکی زۆری لێدەکرێت بۆ ئەوکۆششانەی کە خستوویەتیە گەڕ لەپێناو نەهێشتنی گەندەڵی.
    حەنون بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دەستەی دەستپاکی چەند پسپۆڕیەتیەکی هەیە لەوانە هۆشیارکردنەوەو خۆپارێزی و پتەوکردنی ڕێکارەکانی دەستپاکی، لە پارێزگاو لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و سەرۆکەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان تێبینیمان کردووە کە پابەندبوون بە یاساکان لەئاراداهەیە و حکومەتیش پشتگیری لە دەزگاکانی نەهێشتنی گەندەڵی دەکات کە بەشێکە لەبەرنامە حکومیەکە.
    ڕوونیشی کردەوەکە دەستەی دەستپاکی لەلایەن سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانیەوە پشتگیریەکی ڕاستەوخۆی لێدەکرێت لەهەموو ڕوویەکی دارایی ونەختینەییەوە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکی وبڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری دەسپاکی و پەیوەندکردن لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەڕووی لێکگەیشتنەکانەوە بۆ پشتگیری کردنی عێڕاق لەگێڕانەوەی پارە دزراوەکانی وپتەوکردنی ڕێکارەکانی دەستپاکی لەڕووی دادوەریەوە.
    هەروەهاحەنون ئاماژەی بەوەدا عێڕاق سەرۆکایەتی تۆڕی عەرەبی کرد لە پتەوکردنی دەسپاکی ونەهێشتنی گەندەڵی ، جگەلەمانەش تۆڕی عەرەبی پتەوکردنی دەستپاکی لەلایەن پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئاژانسی کۆری پشتیوانیکردنی دەستپاکیەوە پشتیوانیدەکرێت.
    لەکۆتاییشدا ڕوونیکردەوە کە ژمارەیەک خولی ڕاهێنان لەعڕاقدا دەبەسترێت لەبواری نەهێشتنی گەندەڵی وبۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ چەند وڵاتێکدا هەماهەنگی هەیە.