ڕاوێژكاری سەرۆک وەزیران: عێڕاق دوورە لەهەموو مەترسیەکی دارایی نێودەوڵەتی

سیاسی
  • 18-06-2024, 10:23
  • +A -A

    بەغداد/ INA ئامینە سه‌لامی
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران مزهر محمد ساڵح جەختیلەوە کردەوەکە عێڕاق پێگەیەکی بەرچاوی لە نێو وڵاتاندا هەیە لەڕووی سیستەمی بانکیەوە وئەمەش وادەکات کە لە مەترسیەکانی دارایی نێودەوڵەتی پارێزراوبێت.
    مزهر بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە میکانیزمەکانی دەرکردنی دراو یەکێکە لە پسپۆڕێتێکانی بانکی ناوەندی عێڕاقی ئەویش بپێی یاسای ژمارە 56 ی ساڵی 2004 ڕوونیشی کردەوەکە ئەو کێشەوگرفتانەی لەملاو لولا باس دەکرێن دوورن لە بنەماکانی دەزگایی دەسەڵاتی نەختینەیی عێڕاقی ، کەیەکێکە لە گرنگترین دەسەڵاتەکانی تایبەت بە دابینکردنی دراو و سەقامگیری سێستەمی خەرجیەکان کە بەردەوامی دەدات بە سەرجەم مامەڵەکانی ئابووری نیشتیمانی.
    هەروەها بەڕێوەبردنی دراو و دامەزراندنی بنەمای نەختینەیی و کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەکانی نەختینەی وڵات لەژێر سیستەمی پلانێکی درێژخایەندایە کەلەگەڵ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی بەگەڕخستندا دەگونجێت لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی سەقامگیری و گەشەی ئابووری بەردەوام و دەستنیشانکردنی هەڵقوڵانی نەختینەیی دێژخایەن.
    هەروەها ڕوونیکردەوەکە عێڕاق پلەیەکی جیاکاری هەیە لە نێو گروپە نێودەوڵەتیەکانی نەختینەیی کە لە مەترسیە داراییەکان دەیپارێزێت، ئاماژەشی بەوەدا کە عێڕاق بە گۆشەیەکی بنەڕەتی هەژماردەکرێت لە نێو دەزگا داراییەکانی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا لەبوارەکانی نەهێشتنی تاوانەکانی سپیکرنەوەی پارەو پارەی تیرۆر.
    ڕوونیشی کردەوەکە عێڕاق بەمدواییە دەستخۆشی لێکرا لەپەیڕەوکردنی ستڕاتیژیەتێکی بەهێز بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارە لە کۆنگرەی کاری دارایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا کەلە وڵاتی بەحرەین بەڕێوەچوو ، ئەمەش بە بڕوانامەیەک دادەنرێت لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە بۆ پتەوی سیستەمی دارایی و بانکی لەعێڕاقدا .