بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەکەن

ناوخۆ
  • 2-06-2024, 16:24
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید ڕایانگەیاند:- کە دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان کرد.
    بانکی رافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: بانکەکە دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- ئەو خانەنشینانەی کە کورتە نامەیان پێدەگات دەتوانن سەردانی شوێنی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.
    هاوکات بانکی ڕەشیدیش لە ڕاگەیەندراوێکی جیادا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- دەستدەکات بە دابەشکرسنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی حوزەیران.
    هەروەک بانکەکە داوای لەو موچەخۆرانەی دەکات کە  سەردانی لقەکانی بانکەکە و نوسینگەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.