وەزارەتی داد ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە لەمانگی ئایاردا ئازادکراون ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 2-06-2024, 13:55
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی داد ژمارەی ئەو زیندانیانەی لە مانگی ئایاردا ئازادکراون ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- وەزارەت ژمارەی ئەو زیندانیانەی لە مانگی ئایاری 2024دا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی ئازادکراون ئاشکرادەکات،کەکۆی ژمارەی ئەوانەی ئازادکراون گەیشتووەتە ( 754) زیندانی لە بەغدا و پارێزگاکان.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بەڕێوەبەرایەتییەکە بەردەوامە لە چاودێری و میکانیزمی جێبەجێکردنی ئازادکردنی بەندکراوان دوای تەواوبوونی هەموو ڕێکارە یاساییەکان، بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی گونجاو تەواو ئەنجام دەدرێت.