سەرۆكوەزیران كردنەوەی و بەڕێوەبردنی ٤٨ وێستگەی گواستنەوەی كارەبا ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 30-05-2024, 11:45
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كردنەوەی و بەڕێوەبردنی ٤٨ وێستگەی گواستنەوەی كارەبا راگەیاند.


    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە كردنەوە و كارپێكردنی 48 وێستگەی گواستنەوەی كارەبای پەستانی بەرز و 152 وێستگەی دابەشكردنی كارەبا لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق ڕادەگەیەنێت"هەروەها ئەوەیش هاتووە كەئاماژەی بۆ ئەوە كرد" ئەمەش لە چوارچێوەی قۆناغی یەكەمی پاكێجێكی پرۆژەكان بۆ چارەسەركردنی جەنجاڵی تۆڕەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لە بەغدا و ژمارەیەك پارێزگا".