كۆبوونەوەی هێزە سیاسییەكانی كەركوك بە سەرۆكایەتی سودانی ڕێككەوتن لەسەر بەردەوامبوونی ڕێكارەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی

سیاسی
  • 29-05-2024, 20:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    كۆبوونەوەی هێزە سیاسییەكانی نوێنەرانی پارێزگای كەركوك كە ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو، ڕێككەوتن لەسەر بەردەوامبوون لەسەر ڕێكارەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی سێیەمین كۆبوونەوەی هێزە سیاسییەكانی نوێنەرایەتیی پێكهاتەكانی پارێزگای كەركوكی كرد، كە بەشێكن لە هاوپەیمانی ئیدارەی كەركوك.
    ئاماژەی بەوەشدا: لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە كرا بە هەوڵ و ڕاوێژكانی پەسندكردنی پەیپەری ڕێككەوتنی سیاسی نێوان پێكهاتەكانی پارێزگاكە، و میكانیزمی پێویست بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی بە پێی یاسا، بەمەبەستی پاراستنی ئاشتی و پێكەوەژیانی برایانە لە نێوان پێكهاتەكانی گەلەكەمان لە كەركوك، بەبێ دوورخستنەوە و پەراوێزخستن.
    ئاشكراشیكرد: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا بنەماكانی پەیپەری سیاسی پەسەند كرا و بەشێك لەو تێبینیانەی وەرگیراون دیراسە و پێداچوونەوەیان بۆ كرا، هەروەها لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كرا كە دانیشتنێكی ئەنجومەنی پارێزگا لە چوارچێوەی كاتی ڕێككەوتوودا ئەنجام بدرێت، بەمەبەستی دەستپێكردنی ڕێكارە دەستوورییەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی، و پەسەندكردنی ناوەڕۆكی پەیپەری ڕێككەوتنە سیاسیەكە.