سەرۆك وەزیران: هۆزەكان ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لە پاڵپشتیكردنی دەوڵەت و حكومەتی خۆجێی

سیاسی
  • 24-04-2024, 21:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە هۆزەكان رۆڵێكی گرنگیان هەیە لە پاڵپشتیكردنی دەوڵەت و حكومەتی خۆجێی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخی هۆزەكان و كەسایەتییە دیارەكانی پارێزگای ئەنبار كرد، لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگاكە.
    بەپێی بەیانناكە، سودانی جەختیكردەوە: كە هۆزەكان ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لە پاڵپشتیكردنی دەوڵەت و حكومەتی خۆجێی، هەروەها بە درێژایی مێژووی عێراق ئینتیمایان بۆ دەوڵەت بووە و بەشدابوون لە بنیاتنانی، و باشترینی ڕۆڵەكانیان لە پێناو عێراق و بەرگریكردندا بەختكردووە بۆ ئاسایش و سەروەرییەكەی، هەروەك ستایشی هەڵوێستی گەورەی ڕۆڵی عەشیرەتەكانی ئەنبار و باقی پارێزگاكانی كرد لە كاتی شەڕی عێراق دژی چەتەكانی داعش.
    سەرۆك وەزیران باسی لە ڕۆڵی گرنگی هۆزەكان كرد لە پاڵپشتیكردنی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانی، هەروەها جەختی لە پێویستی ئەندامانی هۆزەكان كردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەتی خۆجێی لە سەرجەم پارێزگاكان، بە مەبەستی باشتركردنی واقیعی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان، هەروەك تەئكیدی لە گرنگی پێگەی پارێزگار لە دەسەڵاتی جێبەجێكردنی حكومەت كردەوە بەو پێیەی نوێنەرایەتی قۆڵی جێبەجێكردنی حكومەتی فیدراڵی دەكات.