فایق زیدان لەگەڵ باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا هاوكاری دادوەری نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەكات

سیاسی
  • 24-04-2024, 11:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، لەگەڵ تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق و بەڕێوەبەری پڕۆژەی "دادپەروەری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر CT JUST"، خۆسێ ماریا فێرناندێز ڤیلالۆبۆس، هاوكاری دادوەری نێودەوڵەتی گفتوگۆی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
    لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA   نێردراوە، تێیدا هاتووە، “سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، ئەمڕۆ پێشوازی لە تۆماس سەیلەر باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق و بەڕێوەبەری پڕۆژەی سی تی جەست، خۆسێ ماریا فێرناندێز ڤیلالۆبۆس كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی نەخشەڕێگای ئەو چالاكییانە كرا كە پلانیان بۆ دانراوە بۆ ساڵانی داهاتوو لە بواری هاوكاریی دادوەری نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كرا".