کەشناسی عێڕاق پێشبینیەکانی کەشوهەوا بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 23-04-2024, 11:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکرا ئاماژەی کردبەوەی کە کەشی سبەی چوارشەممە لەسەرانسەری وڵات ساف ونیمچە هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەسەرانسەری وڵات ساف و نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی هەینیش لە ناوەڕاست باکوور ساف ونیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن، لە باشووریش پلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە.
    ڕۆژی شەممەی داهاتووش لەسەرانسەری وڵات ساف وپەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.