وەزیری سەرچاوە ئاویەکان : حکومەت ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ تورکیا واژۆکرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی هاوبەش

ناوخۆ
  • 23-04-2024, 11:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان عۆن زیاب عبداللە جەختیلەوەکردەوەکە حکومەت ڕێککەوتنێکی لەگەڵ تورکیا واژۆکردووە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەگەلی هاوبەش.
    وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی عێڕاقی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ تورکیا واژۆ کردووە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی هاوبەشی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی ئاو لە هەردوو ڕووباری دیجلەوفوڕات و گۆڕینەوەی زانیاری لەبواری نوێکردنەوەی سیستەمی ئاودێری.
    وتیشی لەمیانەی سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا ڕێککەوتنەکە واژۆکرا ، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئاو بەنیازپاکی ویەکسانی ڕەچاوکردنی پڕنسیپەکانی دراوسێتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان و پتەوکردنی ژێرخانی سەرچاوە ئاوییەکان.
    ئاماژەشی کرد بەوەی کە بەندەکانی ئەم ڕێککەوتنە پڕۆژەگەلێکی ئاودێری لەخۆدەگرێت بۆ باشبەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و بانگهێشتکردنی کۆمپانیاکانی تورکیا بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی پتەوکردنی ژێرخانی سەرچاوە ئاوییەکان.