سەید حەکیم : عێڕاق سەقامگیریەکی بێوێنە بەخۆیەوە دەبینێت

سیاسی
  • 22-04-2024, 12:01
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەید عەماڕ حەکیم ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق سەقامگیریەکی بێوێنە بەخۆوە دەبینێت.
    بەیاننامەی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی کرد بەوەی کە سه‌ید عماڕ حەکیم پێشوازکردلە باڵیۆزی فنزویلی لە عێڕاق ئەرتۆڕۆ ئەنیباڵ کایکۆس ڕامیریز، لەمیانەی دیدارەکەدا بیروڕاوبۆچوونەکان ئاڵوگۆڕکران.
    سەید حەکیم لە دیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر کرانەوەی عێڕاق بەسەر هەمووان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و سەروەری خاکەکەی، وتیشی کە  ئاڵنگاریەکان وەلانران وعێڕاق سەرکەوت بەسەریاندا.
    هەروەها بانگهێشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و برسیکردنی گەلی فەلەستین.