حه‌شدی شه‌عبی کوژرانی دوو ئەندامی داعش لە چیای حەمرین ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 22-04-2024, 10:50
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی کوژرانی دوو ئەندامی داعشی لە چیای حەمرین ڕاگەیاند.
    ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی لەراگه‌یه‌ندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" هێزێکی هاوبەشی حه‌شدی شه‌عبی و ئاسایشی نیشتمانی توانیان دوو ئەندامی داعشی تیرۆریستی لە چیای حەمرین بکوژن، هەروەها هێزێکیش لە لیوای ٨٨ی فەوجى مه‌غاویری سه‌ڕ به‌فه‌ڕمانده‌ى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌کانى که‌ڕکوک و ڕۆژهه‌ڵاتى دیجله‌ى به هاوکارى له‌گه‌ڵ ئاسایشى نیشتیمانى و به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تى ئاسایش له سه‌لاح الدین دوو تیرۆریستیان له نزیک گوندى ئه‌لموبه‌دد  له چیاکانى حه مرین کوشت.

    ئاماژەی بەوەشکردووە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی تیرۆریستان سەرکەوتوو بوو له‌دوای ئەوەی بەدواداچوونیان بۆ کرد و گەیشتنە ئەو حەشارگانەی کە خۆیان تێیدا ده‌شارده‌وه‌.