هەڵبژاردەی فوتساڵ سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا مسۆگەر كرد

وەرزش
  • 21-04-2024, 20:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵمان سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر هاوتا ئوسترالییەكەیدا بەدەستهێنا بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە قۆناغی سێیەمی كۆمەڵەی دووەمی یارییەكانی كۆتایی جامی فوتساڵی ئاسیا كە لە بانكۆكی پایتەختی تایلەند بەڕێوەدەچێت (2024).
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە، هەڵبژاردەی عێراق ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد، بەمەش توانی كۆنترۆڵی ڕەوتی یارییەكە بكات، لە ئەنجامدا شەش گۆڵی تۆماركرد.
    بەم سەركەوتنە شێرەكانی ڕافیدەین كورسییەكیان لە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا مسۆگەر كرد دوای ئەوەی دوو سەركەوتنیان بەسەر سعودیە و ئوسترالیا بەدەستهێنا و دۆڕانیان بە هاوتا ئۆزبەكستانیەكەیان.