سەرۆك وەزیران داوا لە كۆمپانیای هانوێڵی ئەمریكی دەكات كە بەشداری بكات لە تەواوكردنی پاڵاوگەی بەسرە

سیاسی
  • 18-04-2024, 14:15
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، داوا لە كۆمپانیای هانوێڵی ئەمریكی دەكات كە بەشداری بكات لە تەواوكردنی پاڵاوگەی بەسرە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA  ) تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا،  پێشوازی كرد لە سەرۆكی كۆمپانیای هانوێڵی ئەمریكی، كێن وێست، و شاندی یاوەری، و لە میانی دیدارەكەدا باس لە ڕێگاكانی هاریكاری لەگەڵ كۆمپانیاكە كرا بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە بواری پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی غاز".
    بەپێی راگەیندراوەكە سودانی دووپاتی كردوەتەوە، "عێراق بەردەوامە لە گەیشتن بە تەكنەلۆژیای سەردەمیانە بۆ پیشەسازی نەوت، هەروەها فراوانكردنی تواناكانی عێراق لە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان"، داوای لە "كۆمپانیایەكە كرد كە بەشداری بكات لە تەواوكردنی پاڵاوگەی بەسرە".
    لە راگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكرد، "ئامادەیی حكومەت بۆ دابینكردنی هەموو ئاسانكارییەكی پێویست بۆ كاری كۆمپانیا بیانییەكان لە عێراق، و بۆ پێدانی پاڵپشتیكردنیان و دروستكردنی ژینگەی وەبەرهێنانی پێویست".
    هەروەها لای خۆیەوە وێست "ویستی حەزی كۆمپانیاكەی بۆ فراوانكردنی هاریكاری و هاوبەشی لەگەڵ عێراق، چ لە پرۆژە حكومییەكان یان لە پرۆژەكانی كەرتی تایبەتدا دەربڕی، جەختیكردەوە “ئامادەیی بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژەكانی ژێرخانی، وەك پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی  IFC هەروەها پڕۆژەی فڕۆكەخانەی ناسریە، و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە پاڵپشتییەكان لە دروستكردنی پڕۆژەی نوێی شارەكاندا".

    جێگای باسەئێوارەی دوێنێ، كۆمپانیای هانوێڵ بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دوو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كەرتی تایبەتی عێراق واژۆ كرد، یەكەمیان لە بواری پلانە ستراتیژییەكان بوو بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی غازی هاوەڵ و ئەوی دیكەیان لە بواری تەكنەلۆژیا و ئۆتۆماتیككردنی كێڵگە نەوتییەكان بوو.