ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی خۆی بۆ سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئەمریکا ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 15-04-2024, 15:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پشتیوانی خۆی بۆ سەردانەکەی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بۆ ئەمریکا ڕاگەیاند.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی کرد بەوەی کە ئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەرانی گەل بە متمانەیەکی زۆرەوە دەڕواننە ئەم سەردانە.
    ڕوونیشی کردەوەکە ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی لە کۆششەکانی حکومەت دەکات بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیەکانی گەل و سەروەری و پێشەکەوتنی، داواشی کرد لە شاندی عێڕاق کە جەخت بکەنەوەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی چوارچێوەی ستڕاتیژی کە پێش سێزدەساڵ ئەنجومەنی نووێنەران دەنگی لەسەردا، هیواشی خواست کە گەلی عێڕاق دەرەنجامی ئەرێنی لە ڕێکەوتننامەکە دەستبکەوێت.