شێخ قەیسی خەزعەلی: سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن گرنگە و هیوادارین سەركەوتوو بێت

سیاسی
  • 10-04-2024, 12:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی دووپاتی كردەوە كە سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن گرنگە، هاوكات هیوای خۆی بۆ سەركەوتنەكەی دەربڕی.
    شێخ خەزعەلی وتی، لە میانی وتاری نوێژی جەژنی ڕەمەزاندا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی بڵاوكردەوە راگەیاند":هەڵوێستی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ، و چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕوونە لە ڕازی نەبوون بە درێژەدان بە مانەوەی سەربازی بیانی لەسەر خاكی عێراق".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "سەردانی داهاتووی سەرۆكوەزیران بۆ واشنتۆن گرنگە ، هیوای خۆی دەربڕی كە سەردانەكە سەركەوتوو بێت".
    سەبارەت بە شەڕی قەوارەی زایۆنیستی لەسەر كەرتی غەززە، شێخ خەزعەلی وتی، "عێراق هەڵوێستێكی ڕوون و ڕاشكاوانەی لە پشتیوانیكردنی دۆزی فەلەستین وەرگرت و ڕۆڵی خۆی لەوەدا ڕوون و پێشكەوتوو بوو".