مەندلاوی: سەید شەهید محمد باقڕ سەدڕ بنەمای داڕمانی دیکتاتۆریەتی داڕشت

سیاسی
  • 9-04-2024, 10:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە سەیدشەهید محمد باقڕ سەدڕ بنەمای ڕووخانی سێستەمی دیکتاتۆری داڕشت.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەندلاوی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیدا هاتووە کە مەندلاوی پاکیزەترین پرسەی خۆی ئاڕاستەی مەڕجەع و حەوزەی ئایینی و ئالوبەیتی سەدڕی بەڕێزوسەرجەم گەلی عێڕاق وجیهان کرد بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای عوزما سهید محمد باقڕ سەدڕ (قدس) و خوشکەکەی بنت هودا.
    مەندلاوی وتیشی زانایانی ئایینی لەپێش هەمووشیانەوە ڕۆڵی یەکلاکرەوەیان بینی لە بەرگریکردن لە عێڕاقیەکان ، ئەو بەوپەڕی ئازایەتی ودلێریەوە بەرەنگاری دیکتاتۆریەت بووەوە بەبێ هیچ ترسێک لە ڕژێمی بەعسی کافر ، ڕۆحی خۆشی بەخشی لەپێناو ڕزگارکردنی گەل لە سەردەمی سەدامی کە عێڕاقی دووچاری کارەسات و ئازاردان و ئاوارەکردن کرد.
    هەروەها مەندلاوی جەختیلەوەکردەوەکە لەگەڵ یادی شەهیدکردنی  سەدڕ یادی  ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆریش دەکەینەوە کە مانای سەرکەوتن دەگەیەنێت، لەهەمان کاتیشد داوای کرد کە سوود لەهزروبیری شەهید محمد باقڕ سەدڕ(قدس) وەربگیرێت و بەرنامەو پڕۆگرامە هزریەکەی سوودیان لێوەربگیرێت کە لەکۆمەڵگادا چاندیانی، ڕێگاکەشی پەیڕەو بکرێت بۆ لابردنی ستەم و گەندەڵی و سەرخستنی ئوممەتی ئیسلامی.