وەزیری تەندروستی بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لەبرینداره‌كانی فەلەستین دەکات

ناوخۆ
  • 8-04-2024, 18:13
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری تەندروستی ساڵح ئەلحەسناوی بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لەبرینداره‌كانی فەلەستین لە کەرتی غەززە كرد لەچوارچێوه‌ی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیراندا.
    سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری تەندروستی، ساڵح ئەلحەسناوی، داوایی كرد بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە پاڵەوانە بریندارەکانی فەڵەستین لەکەرتی غەززە بكرێت، به‌مه‌به‌ستی پێشکەشکردنی هەموو خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، لەوانەش خزمەتگوزارییە چارەسەرییەکان و ئاماده‌كارییه‌كان و هەموو پێداویستییەکانی ته‌ندروستی بۆیان.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌وەزارەتی تەندروستی ئامادەیی دامەزراوە حکومی و ئەهلییەکان پشتڕاستدەکاتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ژمارەیەکی بەردەست لە هەمان کاتدا سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆیان پێشکەشیان دەکەن تاوەکو بەتەواوی چاکدەبنەوە.
    دوێنێ یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بریندارانی غەززە وەربگرێت بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان چارەسەر بكرێن.