وەزارەتی کشتوکاڵ : ئەو دوو یاسایەی کەتایبەتن بە خاوەنداریەتی زەوی کشتوکاڵی لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت گەشەی گەورە لە کەرتی کشتوکاڵدا دەهێنێتە ئاراوە

ناوخۆ
  • 7-04-2024, 15:47
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند کە ڕەشنووسە  یاسایەکی بۆ خاوەندارێتی زەوی بۆ جووتیاران ئامادەکردوە و چاوەڕێی پەرلەمان دەکات بۆ تێپەراندنی،هەروەک دووپاتیدەکاتەوە کە ئەم یاسایە دەستدرێژیکردنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان سنووردار دەکات و ڕێگردەکات لە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر زەوی کشتوکاڵی.
    "مەهدی سەهەر جبوری" بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت کاری لەسەر چەند یاسایەکی پەیوەست بە خاوەندارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکات و هەموارکردنەوەی بۆ کردووە، بەتایبەتی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 1983 هەموار کراو سەبارەت بە بەکرێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان، کە خاوەندارێتی 5 بۆ 10 دۆنم زەوی کشتوکاڵی لە هەر گرێبەستێکدا لەخۆدەگرت،کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەن، جگە لە یاسای ژمارە 24ی ساڵی 2013 سەبارەت بە جوتیارانی کشتوکاڵی، کە خاوەندارێتی دیاری دەکات لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بەبێ قەرەبووکردنەوە.
    ڕاشیگەیاند : تێپەراندنی یاساکان  لەلایەن پەرلەمانەوە پێشوەچونێکی گەورە لە کارەکانی کەرتی کشتوکاڵدا دەهێنێتە ئاراوە.
    ڕوونیشیکردەوە : ئەم یاسایانە دەستدرێژیکردنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان سنووردار دەکات و ڕێگری لە بەکارهینانی زەوی کشتوکاڵی دەکەن  بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : ئامانجی سەرەکیی خاوەندارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکان، بەتایبەتی ئەوانەی لە نزیک شارەکانن، پاراستنی ڕووبەری کشتوکاڵییە و دروستکردنی پڕۆژەی تایبەتن بە بەرهەمهێنانی ئاژەڵ و کشتوکاڵی کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراکدا دەبێت.