هاتووچۆ ڕایدەگەیەنێت کە لە دوای جێبەجێکردنی سیستەمی کامێرای زیرەکەوە سەرپێچیەکان بە ڕێژەی 60% کەمبووەتەوە

ناوخۆ
  • 6-04-2024, 21:06
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە،بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ،کەمبونەوەی ڕێژەی ڕووداو و سەرپێچی لە ڕێگای ناوخۆ و دەرەکیەکان لە دوای جێبەجێکردنی سیستەمی کامێرای زیرەک لە 15ی ئازاری ڕابردووی ڕاگەیاند.
    عەمید"زیاد قەیسی"وتەبێژی بەڕێوەبەری هاتووچۆ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:سیستەمی زیرەک یان پڕۆژەی کامێرای زیرەکی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە دوو بەشدا جێبەجێ کرا، یەکەمیان بۆ ڕێگا ناوخۆیە و دووەمیان بۆ ڕێگا دەرەکیەکان.
    ڕاشیگەیاند :- کە سەرپێچی هاتوچۆ لە ڕێگا  ناوخۆییەکان بە ڕێژەی 60% کەمیکردووە، هەروەک سەرپێچی خێرایی لەسەر ڕێگا دەرەکیەکان بە ڕێژەی نزیکەی 50% کەمیکردووە.
    لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی : لەو کاتەوەی سیستەمەکە جێبەجێ کراوە، تەنها 20 ڕووداو ڕوویداوە، واتە لە ماوەی بیست ڕۆژ لە جێبەجێکردنی سیستەمەکەوە، لە کاتێکدا پێشتر ئەم ژمارەیە ڕۆژانە بووە،تەنها لە ساڵی ڕابردوو هەشت هەزار و 600 ڕووداومان تۆمار کردووە، بەواتای  زیاتر لە 20 ڕووداو لە ڕۆژێکدا.
    وتیشی: زۆربەی ئەو سەرپێچیانەی لەسەر رێگا خێراکان تۆمارکراون ئەویش بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایل و زیادەڕۆیی لە خێرایی.