وەزیری تەندروستی ڕێنمایی دەدات هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی رووداوی به‌سرا

ناوخۆ
  • 2-04-2024, 20:33
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری تەندروستی ساڵح الحسناوی ڕێنمایی کرد کە زۆرترین هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی ڕووداوی هاتوچۆ لە بەسرە، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٦ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٠ کەس.
    ئەلحەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: داوایی کردووە ئەوپەڕی هەوڵەکان بخرێتەگەڕ و خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ بریندارەکان دابین بکرێت و حاڵەتە سەختەکان بگوازرێتەوە بۆ بەغدای پایتەخت".
    ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شیا ئەلسودانی، سەرۆک وەزیران داوای لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوی شێلاندنی خوێندکاران له‌به‌سرا کرد.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری بەسرە ئه‌نجامداوه‌ بۆ زانینی هۆكاره‌كانی ئه‌م ڕووداوە بە ئازار ودڵته‌زێنه‌ کە لە قەزای هاریسه‌ لە باکووری پارێزگاکە ڕوویداوه‌.
    هه‌روه‌ها وتی لە میانی پەیوەندییەکەدا سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی  پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی کرد، هاوخەمی قوڵی خۆی بۆ دەربڕین، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان خواست. ڕێنماییشی کرد کە وردەکاری ڕووداوەکە وبەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت. هەروەها ڕێنمایی کرد کە بریندارەکان بە خێرایی ڕزگار بکرێن و چارەسەر بکرێن.