سنووقی گێڕانەوەی نەختینە گێڕانەوەی 4 ملیاردینار لە هەژماری پاسەوانی کۆماری پێشوو ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 1-04-2024, 11:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سنووقی گێڕانەوەی پارەوپولی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کەتوانیویەتی هەژماری هێزەکانی پاسەوانی کۆماری ڕژێمی پێشوو ئاشکرابکات و چوارملیار دیناری لێ بگێڕێتەوە.
    جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سنووقەکە ئەیمەن داود سەلمان بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سنووقەکە توانی هەژماری سڕکراوی پێش 20 ساڵ ئاشکرابکات کەبۆ پاسەوانی کۆماری ڕژێمی پێشوو دەگەڕێتەوە بەبەهای 4٫386٫3.3٫138 دیناری عێڕاقی و بۆ هەژماری وەزارەتی دارایی بگێڕێتەوە لەبانکی ناوەندی عێڕاقی.