سەرۆک وەزیران چەند بڕیارێک لەبارەی قەزای قرنە لە بەسرە دەردەکات

سیاسی
  • 30-03-2024, 20:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران  پێشوازی لە وەفدێکی شێخ و کەسایەتییە ناودارەکانی قەزای قرنە لە پارێزگای بەسرە دەکات لە پارێزگای بەسرە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەک کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لەمیامی پێشوازیەکە سەرۆک وەزیران رایگەیاند :- کە قرنە قەزایەکی گرنگە و  سەروەت و سامانەکەی شایستە ژیانی خۆشە بۆ خێڵ و رۆڵەکانی ئەو قەزایە.
    بەپێی بەیاننامەکە :- سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند :-کە کارکردن لە لایەنە جیاوازەکانی جێبەجێکردن بەردەوامە بۆ پێشخستنی دۆخی خزمەتگوزاری، کە لە ڕابردوودا تووشی کێشەی زۆر بووە، هەروەها بڕیاردان بۆ چارەسەری پڕۆژە دواکەوتووەکان.
    هەروەک سەرۆکوەزیران ڕێنمایی دا بە لێساندنەوە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی خزمەتگوزاری لە قەزای قرنە کە دواکەوتووە و پێدانی بە کۆمپانیایەکی تری تۆکمە بۆ تەواو کردنی،هەروەها ڕێنماییدا بە درووستکردنی نەخۆشخانەیەکی 300 قەرەوێڵەیی لەوبارەیەوە داوای لە نوسینگەکەی خۆی کرد پرۆژەکە بخەنە ناو کارنامەی کۆبونەوەی ئەنجومەن بۆ دەرکردنی بڕیار لەو بارەوە،هەروەک سەرۆک وەزیران ڕێنمایدا بە  پێکهێنانی لیژنەیەکی تەکنیکی بۆ بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان لە قەزاکە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی خۆجێ لە پارێزگاکە.