عەلی عەبدولجەبار: سەركەوتن پێش كۆتایی یاری كۆمەڵەكان واتای ئامادەكاریی باشی هەڵبژاردەكەمانە

وەرزش
  • 28-03-2024, 14:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    عەلی عەبدولجەبار ڕاهێنەری عێراقی پشتڕاستی كردەوە كە زوو سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ پاڵەوانێتی ئاسیای داهاتوو بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە بە ئاراستەیەكی دروستدا دەڕوات بۆ گەیشتن بە خەونی گەیشتن بە مۆندیال.
    عەبدولجەبار بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاند، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، بڵاویكردەوە ڕاگەیاند: "هەڵبژاردەی نیشتمانی لەسەر ڕێگایەكی دروستە، و بردنەوەكانی و سەركەوتنی بۆ گۆمەڵیكیتری پێشوەختە باشترین بەڵگەیە"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "كەمپەكانی مەشق و ڕاهێنانی چڕ بڕیارە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ئامادە بكرێن، و یارییە دۆستانەكان لە دژی هەڵبژاردە بەهێزەكان ڕێكدەخرێن بۆ ئەوەی یاریزانەكان بە تەواوی ئامادە بكەن بۆ قۆناغی یەكلاكەرەوە”.
    عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە هەمووان پشتگیری هەڵبژاردەی نیشتمانی بكەن و لە گرنگترین قۆناغی پاڵاوتنەكاندا لەگەڵیدا بوەستن، بۆ ئەوەی پاڵنەرێك بێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامە ئەرێنییەكان كە سەربكەون بۆ ئەوەی لە خولی داهاتووی مۆندیالدا ئامادەبین.