عێراق سیستەمی پێدانی ڤیزەی هاتنە ژوورەوە بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەست پێكرد

ناوخۆ
  • 28-03-2024, 14:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە دەستپێكردنی سیستەمی پێدانی ڤیزەی هاتنە ژوورەوەی بە شێوەی ئەلیكترۆنی بۆ عێراق ڕاگەیاند.
    باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)   نێردراوە تێیدا هاتووە : “بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی پێدانی ڤیزەی هاتن بۆ عێراق ، دەستپێكردنی خزمەتگوزاری ڤیزەی ئەلیكترۆنی ڕادەگەیەنین بەبێ ئەوەی پێویستی بە سەردانی باڵیۆزخانەكە هەبێت، بە هاتن ژوورەوەی لە رێگای ئەم سایتەوە: https://evisa.iq، دەتوانرێت بۆ یەك هاتنە ژوورەوە بەكاربهێنرێت، یان چەندین هاتنە ژوورەوە بۆ عێراق.”
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: بۆ داواكردنی ڤیزەی ئەلیكترۆنی دەبێت ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەبەردەستدا بن:


    1- پاسپۆرتی كارا بێت.


    2- وێنەیەكی دیجیتاڵی.


    3- بەڵگەی نیشتەجێبوون.


    4- ئیمەیڵێكی تایبەت كە ڤیزەی لێ وەردەگرێت.


    هەر بەپێی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە "دواتر فۆڕمەكە بە شێوەی ئۆنلاین پڕدەكرێتەوە، بەڵگەنامە پێویستەكان باردەكرێن، پارەی ڤیزاكە بە بەكارهێنانی شێوازێكی پارێزراوی پارەدان بە ئۆنلاین دەدرێت، دواتر چاپ دەكرێت و لە فڕۆكەخانە نمایش دەكرێت".