سەرۆكی وەزیران و ئەندامانی فراكسێونی سەدارە جەختیان لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كێشەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كردەوە

سیاسی
  • 28-03-2024, 11:24
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی، فراكسێونی سەدارە جەختیان لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كێشەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كردەوە

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی كرد لە ئەندامانی فراكسێونی (سەدارە) لە ئەنجومەنی نوێنەران".

    هەر بەگوێرەی راگەیندراوەكە "لە میانەی دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات كرا و ژمارەیەك دۆسیەی سیاسی و ئابووری خرانەڕوو و جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیكردنی هەنگاوەكانی حكومەت و ئەو ڕێوشوێنانەی كە پەیوەستن بە ئامانج و ئەولەویەتەكانی بەرنامەكانی جێبەجێكردن بۆ باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاری و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و بێكاری، هەروەها هەنگاوە گرنگەكانی لە بواری چاكسازی ئابووری و داراییدا".

    هەردوو لە دیدارەكەدا جەختیان لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كێشەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كردەوە، بەمەبەستی تەواوكردنی كاری یاسادانان و چاودێریكردنی ئەنجومەنەكە، جگە لە گرنگی هەماهەنگییەكی بەرز لە نێوان لیژنەكانی حكومەت و لیژنەكانی پەرلەمان و ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هەماهەنگی بۆ جەختكردنەوە لەسەر یەكگرتن لە كار و ئەو ئامانجانەی كە خزمەت بە هاوڵاتیان دەكات و خواستەكانیان بەدی دەهێنێت بۆ باشتركردنی ئاستی بژێوی ژیان و ئابووری".