ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بە سەرۆکایەتی مەنده‌لاوی ئەنجام دەدات

سیاسی
  • 25-03-2024, 15:24
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بە سەرپەرشتی موحسین مەنده‌لاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت ئەنجامدا.
    فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محسین مەنده‌لاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت کارەکانی دانیشتنی ژمارە (١٦)ی کردەوە، لە پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ساڵی سێیەمی یاسادانان، خولی یەکەمی یاسادانان، وله‌ دانیشتنەکە 170 ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئامادەبوون.
    ئاماژەی بەوەشکرد" ئەنجومەن بڕیاریدا بڕگەی یەکەمی کارنامەکەی دوابخات کە پەیوەندی بە تانەدانەکانەوە هه‌یه‌ و پێشکەشکرایه‌ سەبارەت بە ڕەوایەتی ئەندامێتی هەندێک لە نوێنەران بەهۆی ئاماده‌نەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنەکە.