وەزارەتی گواستنەوە زیادکردنی 50 كابینەی شەمەنەفەر ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 25-03-2024, 13:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA jـ ئامینە سلامی
    وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ژمارەی کارگەکانی چاککردنەوەی شەمەندەفەرەکانی لەوڵاتداخستەڕوو ، جەختیشی کردەوەلەوەی کە بەمنزیکانە 50 کابینە بۆ شەمەندەفەرەکانی عێڕاق زیاددەکرێت.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەت مەیسەم سافی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کارگەکانی کۆمپانیای ئاسنی عێڕاق وادیزاین کراوە کە 250 کابینەی هێڵی سەرەکی و 50 کابینەی دیکەی گواستنەوە لەخۆبگرێت.
    سافی وتیشی کە کارگەکانی چاککردنەوەی شەمەندەفەر ئەمانەن: کارگەی شالجیە / بەغداد، کارگەی سەماوە / لەناوچەی هێڵەکانی فوڕاتی ناوەڕاست کارگەکانی بێجی/ هێڵەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵات، وکارگەکانی قائم / هێڵەکانی ئاسنینی ناوچەکانی ڕۆژاوا .
    ڕوونیشی کردەوەکە پێشووتر ئەو کابینانەی شەمەنەفەر کە کاریان دەکرد ئەمانەبوون: 72 کابینەی فەڕەنسی ،82 کابینەی ئەلمانی، 50 کابینەی چینی ٫30 کابینەی ڕووسی ،54 ئەسپانی، ئاماژەشی بەوەکرد کە ژمارەی ئەوکابینانەی کە کاردەکەن 30 دانەن، وتیشی هیواخوازین کە50 کابینەی دیکەی شەمەنەفەربگاتەوڵات بۆ ئەوەی ژمارەیان بەرزبێتەوەبۆ 80 کابینەی شەمەنەفەر.