سەرۆک وەزیران 3 فەرمانی پەیوەست بە پارێزگای ئەنباردەردەکات

سیاسی
  • 25-03-2024, 09:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی پێشوازیکرد لە پارێزگاری ئەنباڕ محمد نوری کەربولی وسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا عومەر مشعان دلێمی و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنباڕ، لەبەراییدا سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی ئاڕاستەکردبەبۆنەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی ئەنباڕو هیوای خواست کە لە ئەرکەکەیاندا سەرکەوتووبن.
    لەدیدارەکەدا سەرۆک وەزیران جەختیکردەوەسەر گرنگی داڕشتنی پلانی گەشەپێدان و بەرایی کارەکان لە پارێزگاکە بەشێوەیەک لەگەڵ بەرنامەحکومیەکەدا تەباو ڕەبابێت و ڕەچاوی خزمەتگوزاریەکانی تیادا بکرێت.
    سودانی لەدیدارەکەدا پێداگری کرد لە گرنگیدان بەپڕۆژەکانی سنووقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و نەهێشتنی گەندەڵی لەپڕۆسەکەدا بەشێوەیەک متمانەی هاووڵاتیان بگەڕێنێتەوە بە حکومەتی خۆجێیی.