سەرۆک وەزیران: پاککردنەوەی پایتەخت پەرپرسیارتیە لەسەر ئەستۆی سەرجەم کەرتە خزمەتگوزارییەکان

سیاسی
  • 23-03-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئێوارەی ئەمرۆ شەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند ؛- کە پاکوخاوێنی پایتەخت لە ئەستۆی سەرجەم کەرتە خزمەتگوزارییەکانە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- ئێوارەی ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،میوانداری ژمارەیەک کرێکاری پاککەرەوەی کرد کە لە ئەمینداریەتی بەغدا کاردەکەن، بۆ خوانی بەربانگکردنەوە  کە بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە ئامادەبوونی ئەمینداری بەغدا ڕێکخرابوو .
    بەگوێرەی بەیاننامەکە"سودانی " لەمیانی خوانەکەدا ڕایگەیاند:-ئەم میواندارییە دووپاتکردنەوەی ڕێزلێنان و شانازیمانە بە کرێکارانی پاکوخاوێنی،و ستایشکردنی کارە شەرەفمەندەکانیان ، وەک چۆن گەلی عێراق و گەنجەکانی بەرپرسیارێتی دەستەبەرکردنی لە ئەستۆ دەگرن، بەغداش شایەنی پاراستن و نیشاندانی ڕوخسارێکی پاک و جوانییەکەیەتی.
    سودانی جەختیشی کردەوە:- کە پاک و خاوێنی پایتەخت لە ئەستۆی سەرجەم کەرتە خزمەتگوزارییەکانە و پێویستی بە پەرەپێدانی زیاتر هەیە،بەتایبەتی سەبارەت بە ریسایکردنەوە پاشماوەکانی،و بەم نزیکانە گرێبەستێک لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی ئەم بوارە ئەنجام دەدرێت،ئەوە جگە لەگرنگی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە پایتەخت بە شێوەیەک کە لەگەڵ مێژوو و ناوبانگەکەیدا بگونجێت.
    هەر بەپێی بەیاننامەکە  لەمیانی خوانەکەدا "سودانی" گوێی لە کێشەی کرێکاران،و گرنگترین ئاستەنگە ئیداری و کارگێڕییەکانی گرت کە ژمارەیەکیان ڕووبەڕووی دەبنەوە، و ڕێنماییدا کە لاببرێن و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی مەلەفی زەوییە تەرخانکراوەکان بەشێوەی شایستە بۆ کرێکارانی ئەمینداریەتی بەغدا بکرێت.