وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو: بارانبارینی ئەم دواییە یەدەگی ئاوی وڵاتی بە ڕێژەی 10% زیاد کرد

ناوخۆ
  • 22-03-2024, 16:56
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ڕۆژی هەینی دووپاتی کردەوە کە بارانبارینی ئەم دواییە یەدەگی ئاوی وڵاتی بە ڕێژەی 10% بەرزکردۆتەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەو باران و لافاوانەی کە وڵات لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا به‌خۆیه‌وه‌ بینیووە، کە باران بارینێكی جیاوازبوو بەخوڕبوو، وله‌پارێزگاری دهۆکیش کە زۆرترین ڕێژەی لێی باری وله‌هه‌ندێك ناوچه‌كانی دا رێژه‌ی گەیشتە 300 ملم، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی لافاوێکی گەورە لە دۆڵ و شارەکانی پارێزگاکە، ویەدەگی ستراتیژی ئاوی وڵاتەکەی بەهێزتر کرد، بەجۆرێک ڕێژەی کەڵەکەبووی زیادبوونی عەمبارکردن بوو بە 10%، لەگەڵ زیادبوونی عەمبارکردنی ئاو لە بەنداوەکانی (موسڵ، دۆکان، دەربەندیخان، و حەمرین).

     ئاماژە بەوەشکراوە" بڕی ئاوی هاوتای بەفر لە حەوزی سەرەوەی دیجلە و فورات زۆرە، و دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی کۆگاکردنی ئاو لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا. هێشتا پێشبینی دەکرێت بارانبارین بۆ حەوت ڕۆژی داهاتوو بەردەوام بێت، بەتایبەتی له‌ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری وڵات.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کەبارانەکە بوویتە هۆی دەستەبەرکردنی ئاودێری تەواو بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان، هەروەها بۆ مەبەستی بەهێزکردنی ڕووباری فورات لەگەڵ دەردانی ئاو لە ماوەی هاویندا، وەزارەت دەستیکرد بە لادانکردنی بڕێکی ئاو بەرەو ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار". "
    هه‌روه‌ها وتی" ئەو باران و بارانبارینە بەخوڕانەی کە پارێزگاکانی باشوور به‌خۆیانه‌وه‌ بینیووه‌ بەشدارییەکی زۆریان کردووە لە زیندووکردنەوەی هۆره‌كان، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی ئەو کەسانە هەبووە کە تێیدا دەژین، ڕوونیشیکردەوە کە ئەم ساڵ رێژه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی بن ئاو كه‌تووه‌ گەیشتە زیاتر لە 30%، وله‌هه‌ندێك ناوچه‌ش گەیشتوتە 50%.
    لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە" بە سەرنجدان بەوەی کە پێشبینییەکانی کەشوهەوا جەخت لەسەر ڕوودانی شەپۆلی بارانبارینی داهاتوو دەکەنەوە کە ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاوێکی گەورە لە ناوچەکاندا، ئەمەش پێویستی بەوەیە هاووڵاتیان وریا بن و لەو ڕێڕەوی لافاواكان دوور بکەونەوە.