چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوون بە پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان دەكاتەوە

سیاسی
  • 21-03-2024, 11:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر گرنگی پابەندبوون بە پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و درێژنەکردنەوەی هیچ دەسەڵاتێک بەسەر ئەویتردا کردەوە.
    دەزگای  ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا ، ڕایگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوون بە پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سەپاندنی هیچ دەسەڵاتێک دەکاتەوە بەسەر ئەویتردا لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی دەستووری لە بڕیاردان و جێبەجێکردن و میکانیزمەکانی چاودێریکردندا.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە  ئاماژەی بەوەشکراوە "چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕێز و پێزانینەوە تەماشایی دادگای باڵای فیدراڵی و دادوەر جاسم عمێری سەرۆکەکەی دەکات و ڕێزی خۆی بۆ بڕیارەکانی دادگا دووپاتدەکاتەوە و سووکایەتییان پێناکات 
    ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەشکرد، "چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات هەموو هێزەکانی پابەندبن بە بڕیارەکانی پێشووی دادگای باڵای فیدراڵی، سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان لە بەرژەوەندی ئەواندا نەبوون، بەڵام پابەندبوونەکە لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە دەسەڵاتی دەستووری دادگای باڵای فیدراڵیدا هاتووە.