محەمەداوی تەئكید لە پشتیوانی خۆی بۆ پەرەپێدانی ئامادەیی تیمەكانی CBRN لە عێراق دەكاتەوە

ئەمنی
  • 20-03-2024, 18:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەریقی یەكەم روكن قەیس محەممەداوی، تەئكیدی لە پشتیوانی خۆی بۆ پەرەپێدانی ئامادەیی تیمەكانی CBRN  لە عێراق كردەوە.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەریقی یەكەم روكن قەیس محەمەداوی، پێشوازیكرد لە عەلی عەبدولعەزیز یاسری سەرۆكی ئەمینداریەتی هەمیشەیی بۆ پەرەپێدانی ئامادەیی تیمەكانی (CBRN) لە عێراق، و فازڵ عەبدولحسێن بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕێكخراوەكان لە وەزارەتی دەرەوە، و ئەندامانی ئەمینداریەتی كە نوێنەرایەتی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و دەرەوەو ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی، دەستەی پیشەسازیی سەربازی، هێزەكانی حەشدی شەعبی، پێشمەرگە، دەستەی دەروازە سنوورییەكان، بەڕێوەبەرایەتی چینە كیمیاییەكان، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پزیشكی سەربازی، جگە لە ئامادەبوونی ژمارەیەك نوێنەر لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرماندەییە پەیوەندیدارەكان.
    بەپێی بەیاننامەكە، یاسیری جەختیكردەوە: كە كۆبوونەوەكە لەگەڵ جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بۆ ناساندنی ئەرك و پلانەكانی كاركردنی سكرتاریەتە كە پەیوەندییان بە پێداویستی و ئەركەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییە كیمیایی و بایۆلۆژی و تیشكییەكان و ئەتۆمییەكانەوە هەیە، لەگەڵ هەماهەنگیكردنی كاری دەسەڵاتە نیشتمانییەكان، و وەبەرهێنان لە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان كە پشتگیری لە ئەركی سكرتاریەت دەكەن.
    هاوكات محەمەداوی، پشتیوانی خۆی بۆ كار و پەرەپێدان و بنیاتنانی تواناكانی پەیوەست بە ئەركەكانی سكرتارییەت و بەرزكردنەوەی خێرایی هەماهەنگی هاوبەش و هاوكاری بەرهەمدار كە بەرزترین ئامانجە نیشتمانییەكان بەدەست دەهێنێت دەربڕی.