ئاسایشی نیشتیمانی چەند فەرمانبەرو بەرتیلخۆر دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 19-03-2024, 15:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ژمارەیەک فەرمانبەری بەرتیلخۆری  دەستگیرکردووە.
    بەیاننامەی ئاسایشی نیشتیمانی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەکرد کە پاش بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری تیمەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لەدیالە توانرا ژمارەیەک فەرمانبەری بەریلخۆر دەستگیربکرێن کە بەرامبەربە ڕاییکردنی مامەڵەکانیان پارەیان وەرگرتووە ولەکاتی پارەوەرگرتندا دەستگیرکران.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە تیمەکانی دەزگاکە لە پارێزگاکانی کرکوک ونەینەواوقادسیە توانی ژمارەیەک فەرمانبەر دەستگیربکات کە بەشێوەیەکی نایاسایی مامەڵەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی باج ڕاییکردووە ، کەسێکی دیکەش خوازیاری ئەوەبووە کە پارەلەهاووڵاتیەک وەربگرێت هەمبەر ڕاییکردنی مامەڵەکەی هەروەها ژمارەیەکی دیکەش کە بەرامبەر پارە مامەڵەیان بۆ هاووڵاتیان ئەنجامداوە بۆ هاووڵاتیان بۆ  خێراکردنی ئەنجامدانی دیدارلەگەڵیاندا لەیەکێک لەفەرمانگەکاندا.
    ئەمەو بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوە کەسەرجەم  تاوانباران ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکران.