سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ تاووتوێکردنی خشتەکانی بودجە

سیاسی
  • 18-03-2024, 11:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کردبۆ تاووتوێکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی کۆبوونەوەیەکی سەرۆکایەتی کرد بۆ تاووتوێکردنی خشتەکانی بودجەی گشتی ئەمساڵ، بۆ لێکدانەوەی کارەبەراییەکان و پێشخستنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و کۆمەڵایەتی  وئابووریەکان پشتیوانیکردنی پڕۆژە ستڕاتیژیەکان لەبودجە سێ ساڵیەکەدا.
    سەرۆک وەزیران لەکۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەگرنگی تەواوکردنی پڕۆژەکان کرد کە ڕێژەی کارکردنیان گەیشتووەتە کۆتایی،   جەختیشی لەوەکردەوەکە سەرکەوتن لە پڕۆژەکانی ساڵی پێشوو پێویستە لە پڕۆژەکانی دیکەشدا بەدیبهێنرێت ، بەتایبەتی لەڕووی چاکسازی ئابووری و وەبەرهێنان و ژێرخانی بوارەکانی گواستنەوەو تەندروستی و خزمەتگوزاریەکانی شارەوانیەوە.
    لەڕووی گەشەسەندنی گشتی و نامەرکەزیەتی کارگێڕیشەوە سەرۆک وەزیران پێداگری کرد لەسەر دەستنێشانکردنی پڕۆژە زۆر زەروورەکان لە بودجەی پارێزگاکاندا، کەپێویستە تەواوکاریەک هەبێت لەنێوان کاری پارێزگاکان و ئەو ئامانجانەی کە وەزارەتەکان خوازیارن بیانپێکن، بەمەبەستی دابینکرنی خزمەتگوزاری سەرەتایی وسەرەکی بۆ سەرجەم هاووڵاتیان لەسەرانسەری عێڕاقدا.