لەڕیگای هەوڵەکانی حکومەتەوە زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی دەخرێنە ناو بەرنامەی خوێندەوارییەوە

ناوخۆ
  • 16-03-2024, 20:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی پەڕوەڕده ڕایگەیاند:- کە زیاتر لەبدوو ملیۆن هاوڵاتی لەبەڕنامەی فێرکردنی خوێندەواریدا جێگیرکراون، هاوکات وەزارەتی پلاندانان دووپاتی کردەوه کە ڕێژەی نەخوێندەواری لە عێراق بۆ 12% کەمبۆتەوه .
    "کەریم سەید"وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:لە سەرەتای دامەزراندنی دەستەی کارگێڕی بنبڕکردنی نەخوێندەواری لە ساڵی 2011 تا ئەمساڵ،وەزارەتی پەروەردە مامەڵەی نزیکەی 2 ملیۆن و 250 هەزار کەسی نەخوێندەواردا تەواو کردووە، هەروەک هەزار و 236 بنکەی بنەی فێرکردنی نەخوێندەواران و 438 قوتابخانەی پەروەردە لە سەرتاسەری وڵاتدا هەیە بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری.
    ئاماژەی بەوەشدا :- بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران و وەزیری پەروەردە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخوێندەواری لە وەزارەتەکانی دەوڵەت،وەزارەتی پەروەردە دەستیکرد بە فراوانکردنی بازنەی گشتگیری پەروەردە بۆ نەخوێندەواران و گەورەساڵان.
    ووتیشی :- وەزارەت  سەرکەوتوو بووە لە پرسی بنبڕکردنی نەخوێندەواری و بە هەموو هەوڵێکیەوە کار لەسەر ئەو پرسە دەکات،هەروەها کار لەسەر پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی یاسایەک دەکات بۆ فراوانکردنی خوێندنی گەورەساڵان و پێدانی دەرفەت بەو کەسانەی بەهۆی هەلومەرجی جیاوە ڕێگرییان لێکراوە، لەوانەش ئاوارەبوون و لە چوونە ژوورەوە بۆ خوێندن.
    لەلایەن خۆیە"عەبدولزهرا هینداوی" ووتەبێژی وەزارەتی پلاندانان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)ڕاگەیاند،که "ڕێژەی نەخوێندەواری لە عێراق به بەڕاورد بە ساڵانی ڕابردوو که مبۆتەوە و ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن که 10 ساڵ له مه وبەر ڕێژەی نەخوێندەواری 20% بوو، ئێستا بۆ 12% دابەزیوە.